بــایــۆگــرافــی د.زانا احمد قەصاب
لە دایکبووی شارى سلێمانییە.
هەڵگرى بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە نەشتەرگەرى گشتى و هەناوىدا(MB. Ch. B.) – زانکۆی سلێمانى – هەرێمى کوردستان/عراق.
بڕوانامەی دکتۆرا(بۆردى عەرەبی) بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبییەکان لە پسپۆڕی نەخۆشییە دەرونییەکاندا.
بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى پڕۆژەى(الرواد) تایبەت بە دامەزراندنى دەزگاکانى پێگەیاندنى سەرکردە لە سەر ئاستی جیهان – ٢٠١٩ تا ئێستا.
خاوەنى هاوبەش و بەرپرسی دەستەى باڵاى ترەینین ئەکادیمی بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکردن - ٢٠١٦ تا ئێستا.
خاوەنى بیرۆکە و سەرپەرشتیارى گشتى پڕۆژەى بڕیارەکانم بۆ پێگەیاندنى سەرکردە ٢٠١٥ تا ئێستا.
ئەندامى دەستەى دامەزرێنەرانى پڕۆژەى عومران(لە سەر ئاستی جیهان) بۆ بونیادنانى پێشەنگان و بەرپرسی بەشی پێگەیاندنى سەرکردەیە ٢٠١٩ تا ئێستا.
بۆ زیاتر لە 8 ساڵ ئەندامێکى چالاک بووە لە ڕێکخراوە قوتابی و گەنجانەکاندا.
دامەزرێنەرى زیاد لە 8 پڕۆژەى خێرى و وەبەرهێنان بووە.
ڕاهێنەرە لە بوارەکانى: هونەرەکانى سەرکردایەتى، داهێنان، هونەرەکانى دەبڕین، هونەرەکانى کۆششکردن و هێنانى نمرەی بەرز لە پۆلى 12ى ئامادەییدا.
ئەندامى دامەزرێنەرى ڕێکخراوى فیدراسیۆنی جیهانى بۆ خوێندکارانى پزیشکى لە کوردستان(IFMSA) – سلێمانى – ٢٠١٠.
سەرۆکی ڕێکخراوى فیدراسیۆنی جیهانى بۆ خوێندکارانى پزیشکى لە کوردستان(IFMSA) – سلێمانى – ٢٠١١ – ٢٠١٣ .
بەڕێوبەر و خاوەنى پەیمانگاى ئۆکسفۆرد بۆ فێربونى زمان و پەرەپێدانى مرۆیی – ٢٠١٣ – ٢٠١٥ .
ئامادەکار و پێشکەشکارى بەرنامەى(سەرکەوتنى من) لە تەلەفیزیۆنى خاک و سەتەلایتى گەلى کوردستان ٢٠١٦ .
ئامادەکار و پێشکەشکارى بەرنامەى(ستارت) لە تەلەفیزیۆنى فاڵکۆن فامیلی – ٢٠١٨ .
نوسەرى هاوبەش لەگەڵ د.گارق السویدان لە هەردوو پەرتوکی:
1) کیف تنشیء مرکزا لاعداد القادة
2) دلیل مناهج مراکز اعداد القادة
بەشێک لە بڕوانامە پڕاکتیکییەکان لەبوارى ڕاهێناندا:
• مۆڵەتپێدراو لەلایەن (د.طارق السویدان)ەوە لە بوارى ڕاهێناندا بەناونیشانى ڕاهێنەرى لێهاتوو لە بوارەکانى سەرکردایەتى، داهێنان و کارى دامەزراوەیی، ئەستەمبوڵ – تورکیا 2017.
• ڕاهێنەرى باوەڕپێکراو بە پلەى یەکەم لەلایەن "ئەکادیمیاى کەنەدى جیهانى بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکردن" - 2012.
• دەرچووی ئەکادیمیای پێگەیاندنی سەرکردە – ئەستەمبول/تورکیا – 2014.
• ڕاهێنەرى باوەڕپێکراو لە (پلانى ستراتیجى کەسى و بەکاربراو)دا لەلایەن ئەکادیمیاى جیهانى باڵیۆزانى پەرەپێدانەوە، ئەستەمبول – تورکیا – 2012
• بڕوانامەى ڕاهێنان لە پەرەپێدانى تواناى سەرکردایەتى تاک و دەزگاکان لەلایەن د.مارشاڵ گۆڵد سمس – کوەیت/ئۆنلاین – 2015.
• بڕوانامەى ڕاهێنان لە قۆناغەکانى گەشەکردنى دەزگاکان لەلایەن (د.طارق السویدان) - کوەیت/ئۆنلاین – 2015.
• دەرچووی ئەکادیمیای پێگەیاندنی پێشەنگان – ئەستەمبول/تورکیا – 2014.
• بڕوانامەى ڕاهێنان لە هونەرەکانى سەرکردایەتی لەلایەن (د.طارق السویدان) – ئەستەمبوڵ/تورکیا - 2014.
• بڕوانامەى ڕاهێنان لە هونەرى بڕیاردان لەلایەن (د.طارق السویدان) – ئەستەمبوڵ/تورکیا - 2014.
• بڕوانامەى ڕاهێنان لە ڕێگا نوێیەکانى زانستى داهێنان لەلایەن (د.طارق السویدان) – ئەستەمبوڵ/تورکیا – 2014.
• بڕوانامەى ڕاهێنان لە دروستکردن و بەڕێوەبردنى پڕۆژە لەلایەن (د.طارق السویدان) – ئەستەمبوڵ/تورکیا – 2014.
• ڕاهێنەرى باوەڕپێکراو لە (پلانى ستراتیجى بەکاربراو)دا لەلایەن "ئەکادیمیاى جیهانى باڵیۆزانى پەرەپێدانەوە - تورکیا" – 2012.
• بڕوانامەى دبلۆم لە (الحقائب التدریبیە) لەلایەن" ئەکادیمیاى کەنەدى جیهانى بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکردن" – 2012.
• بڕوانامەى دبلۆم لە پلانی ستراتیجی دامەزراوەیی - سلێمانى- 2013.
پزیشکی دەروونی
دەروونپزیشک
Sulaymaniyah
Dr. Zana qasab
Copyright © 2022 Drzanaqasab - All Rights Reserved.
Powered by GoDaddy
We use cookies to analyze website traffic and optimize your website experience. By accepting our use of cookies, your data will be aggregated with all other user data.
بەخێربێیت بۆ ماڵپەڕی د. زانا قصاب
دەتوانیت کاتی سەردانیکردن وەربگریت بۆ کلینیک